شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ رەتكر گوهۆرين ل پاشكەوتێ مووچێ مامۆستایان دا بێته‌ كرن

وەزارەتا پەروەردێ رەتكر گوهۆرين ل پاشكەوتێ مووچێ مامۆستایان دا بێته‌ كرن

رووداو- هەولێر243153Image1

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان بكرێت.

شۆڕش غەفووری، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “هیچ وەڵامێكم نییە بۆ گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان و شتی وام نەبیستووە. چونكە ئەگەر بڕیاری لەو شێوەیە هەبێت، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسەكەی رۆژی 1ی ئەیلوول باسیدەكرد.”

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “هیچ شتێكی رەسمی نییە بۆ گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و گۆڕانكاری لە پێدانی مووچەی مامۆستایانی ناوەوەی شار و دەرەوەی شار.”

لای خۆشییەوە هەینی قادر، ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “وەك یەكێتی مامۆستایان شتێكی فەرمیمان پێنەگەیشتووە و نەمانزانیوە گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا بكرێت. من بۆخۆم هیچ هیوایەكم نییە”.

هەینی قادر گوتیشی “ئێستا دوو جۆر پڕوپاگەندە هەیە كە یەكێكیان: دەڵێن بڕینی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان 25% كەمبكرێتەوە. بانگەشەی دووەمیش ئەوەیە كە مووچەی بنەڕەتی لەبری پاشەكەوت بە مامۆستایان بدرێت. لەوەشیان تەنیا ئەو مامۆستایانەن سوودمەند دەبن كە ساڵانی خزمەتیان زۆرە”.

رۆژی 21-8-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبووەوە. ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بە مامۆستایان داوە کە بۆ چاککردنی گوزەرانیان و دەستکاریکردنەوەی مووچەکانیان، لەگەڵ حکومەت کۆببێتەوە.

عەبدولواحید محەممەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ” هێشتا جەخت لەسەر داواكارییەكانی مامۆستایان دەكەینەوە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گهۆرينان دناڤ وەزارەتا پێشمەرگەى ‌و یەكێن 70‌ و 80 دەست پێ كر 

Lalish Duhok

پارتی: یا ئەڤرۆ ل سەماوا رووودای رەفتارا بەعسییان بوو

Lalish Duhok

كۆمكارا ئەرەبی، ڤه‌كۆلینێ لسه‌ر پێشلكاریێن حەشدا شه‌عبی دكت

Lalish Duhok