شبكة لالش الاعلامية

یونیسێف: 18 ملیۆن زارۆك بێ به‌هرن ژ خووندنێ

یونیسێف: 18 ملیۆن زارۆك بێ به‌هرن ژ خووندنێ

رووداو – هەولێر243141Image1

رێکخراوی یونیسێف راپۆرتێکی لەبارەی ئەو وڵاتانەوە بڵاوکردەوە کە تێیاندا زۆرترین منداڵی لە خوێندنی سەرەتایی بێبەش بوون. بە پێی راپۆرتەکەی یونسێف، لە هەر 5 منداڵی ئەو 10 وڵاتە دووانیان لە خوێندنی سەرەتایی بێبەشن، کە ئەوەش 18ملیۆن منداڵ دەکات لەسەرتاسەری جیهاندا.

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF) ئەو 10 وڵاتەی دەستنیشانکرد، کە تێیاندا زۆرترین منداڵ لە خوێندنی سەرەتایی بێبەشن.

بەپێی راپۆرتەکەی یونیسێف نزیکەی یەک لەسەر سێی منداڵانی 10 وڵات لە خوێندن بێ بەشن.

وڵاتی لیبریا لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە کەمترین منداڵ سوودیان لە مافی خوێندن وەرگرتووە؛ 2 لە3ی منداڵان لەو وڵاتە لە خوێندن بێبەشن.

دوای لیبریا سوودانی باشوور دێت کە سەدا 59ی منداڵان لە خوێندنی سەرەتایی بێبەشن، بەهۆی شەڕەوە لەو وڵاتە لە سێ قوتابخانە یەکێکیان داخراون.

سەدا 46ی منداڵانی ئەفغانستان، سەدا 45ی منداڵانی سوودان، سەدا 38ی منداڵانی نیجەر و سەدا 34ی منداڵانی نیجێریا لە خوێندنی سەرەتایی بێ بەشن.

هەرچەندە سووریا لەناو ئەو 10 وڵاتەدا نییە، کە زۆرترین منداڵ تێیدا لە خوێندن بێبەشن، دوو ملیۆن و 100 هەزار منداڵی خوار 17 ساڵی سووری بەهۆی شەڕی وڵاتەکەیانەوە لە خوێندن دابڕاون.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، 600 هەزار منداڵی دیکەی سوریش کە روویان لە وڵاتانی دراوسێی سووریا کردووە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستەوە بۆ پەنابەران لە خوێندن بێبەش بوون.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین منداڵ بێ بەشن لە خوێندن تێیدا:

1. لیبریا: 67%
2. سوودانی باشوور: 59%
3. ئەفغانستان: 46%
4. سوودان: 45%
5. نیجەر: 38%
6. نیجێریا: 34%

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌ولێر سێ رێڤه‌به‌ر هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

وه‌زیرا به‌رگرییا ئه‌لمانیا: دێ ل سه‌ر مه‌شقدانا پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام بین

Lalish Duhok

سیسته‌مێ پاشەكەوتێ مووچەى دێ ئێته‌ ھەلوه‌شاندن

Lalish Duhok