شبكة لالش الاعلامية

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ ده‌رباره‌ی رۆژا جلكێن كوردی ئاگه‌هدارییه‌ك به‌لاڤكر 

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ ده‌رباره‌ی رۆژا جلكێن كوردی ئاگه‌هدارییه‌ك به‌لاڤكر 
K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، رۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌كه‌وێته‌ رۆژی شه‌ممه‌، كه‌ پشووه‌ له‌ قوتابخانه‌كان و ده‌وام نییه‌، بۆیه‌ ئه‌و رۆژه‌ له‌گه‌ڵ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 8ی مارس/ ئادار، ده‌بێته‌ یه‌ك.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، پێویستە مەراسیمەکە لەگەڵ 8ی مارس، كه‌ رۆژی جیهانی ژنانه‌، ئەنجام بدرێت و هه‌ردوو رێوڕه‌سمه‌كه‌، لە ڕۆژی پێنجشەممە، 8ی مارس/ ئادار تێکەڵ بکرێن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و گوشار ناخرێتە سەر هیچ کەس لە پۆشینی.

رۆژی 10ی ئاداری هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جلوبه‌رگی كوردی دیاریكراوه‌ و ساڵانه‌ له‌و رۆژه‌دا، قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران، له‌ جلی كوردی ده‌وام ده‌كه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە

بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

ڕۆژی ‘جلوبەرگی نەتەوەیی’ کە دەکەوێتە ڕۆژی شەممە و لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە لە قوتابخانەکاندا، پێویستە مەراسیمەکە لەگەڵ ‘۸ی مارس’ ئەنجام بدرێت، واتە هەردوو مەراسیمەکە لە ڕۆژی ‘٥شەممە/ ۸ی مارس) تێکەڵ بکرێن و یادیان بکرێتەوە.

تێبینی:

پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر هیچ کەس لە پۆشینی.

وەزارەتی پەروەردە

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مريكا دانپێدانێ بكارئينانا حه‌شدا شه‌عبى بۆ چه‌كێن وێ دژى كوردان دكه‌ت

Lalish Duhok

ده‌مێ خۆلا دوويێ يێ ئه‌زمونێن نیشتمانی هاته‌ دياركرن

Lalish Duhok

پێله‌كا باران بارینێ ھەرێما كوردستانێ ڤه‌دگرت  

Lalish Duhok