شبكة لالش الاعلامية

شەبەک: ئەمریکا پشتگیرييا پارێزگه‌ها دەشتی نەینەوا دكت.. داخواز دکن سەر ب ھەرێمێ ڤه‌ بن

شەبەک: ئەمریکا پشتگیرييا پارێزگه‌ها دەشتی نەینەوا دكت.. داخواز دکن سەر ب ھەرێمێ ڤه‌ بن

مووسڵ-KDP.info-imagethumb-1

نوێنەری کوردانی شەبەک ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، ئێمە مەرجمان ھەیە بۆ بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا ئەویش ئەوەیە کە پێویستە ئەو پارێزگایە سەر بەھەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەک پێشکەشی پەرلەمان دەکەین.

(سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “ئەمەریکا پشتگیری لەوە دەکات دەشتی نەینەوا بکرێت پارێزگایەک و لە ماڵپەری کۆنگرێسیش نوسینێک بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات ئەو ناوچەیە لەژێر چاودێری دەبێت و ھەرکاتێک ھەرەشەی لەسەر بێت فرۆکەیان بۆ رەوانە دەکرێت و ھاوکاریان دەکرێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت گەر ئەوە ببێتە پارێزگا سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت ئه‌گەرنا رازی نابین.

(شەبەک) گوتیشی: “دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ھەوڵدەدەین پڕۆژەیەک بۆ بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا پێشکەشی پەرلەمان بکەین.
نوێنەری کوردانی شەبەک ده‌شڵێت، ئێمە بەھیچ شێوەیەک رازی نابین ئەوپارێزگایە سەر بە حکوومەتی عێراق بێت و مەرجی ئێمەش ئەوەیە سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ: بڤى شێوه‌ی كاره‌با نیشتیمانى ب وه‌لاتيان دێ ئێته‌ دان  

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی لگه‌ل حه‌لبوسی كۆمبوو

Lalish Duhok

دەست ب تاپوکرنا خانویێن زێدەگاڤی ھاتەکرن

Lalish Duhok