رۆژنامهیهكا ئهمریكی: ناوچەيێن ژێر دەسەلاتا پێشمهرگهى 50% زێدهبووينه
خهندان-
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمەریکی بڵاویكردهوه، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمهرگه 50% زیادیکردووەو دەکرێت لە دانوستانەکانی داهاتوودا بەکاربهێنرێت “بۆ ئەوەی کوردەکان بە دوایدا دەگەڕێن لە ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر، تەنانەت سەربەخۆییش”.
بهپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، خاکی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە دوو ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە، لە مانگی رابردووشەوە هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک گوندی نزیک موسڵیان کۆنترۆڵکردوە، هەروەها هەندێک ناوچەی ستراتیژیش کە دەڕوات بەرەو ئەو شاری ماوەی دوو ساڵ زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە.
فراوانبوونی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە عێراقدا دەکرێت لە دانوستانەکانی داهاتوودا بەکاربهێنرێت “بۆ ئەوەی کوردەکان بە دوایدا دەگەڕێن لە ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر، تەنانەت سەربەخۆییش”، بهپێی رۆژنامهكه.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەت هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە بیرۆکەی سەربەخۆیی ئەجێندایەکی شاراوە نییە، “کوردەکان ناتوانن دەیان ساڵی دیکە چاوەڕێ بکەن بزانن دەستور جێبەجێ دەکرێت یاخود نا”.
تا ئێستا حکومەتی عێراقی بە ئاشکرا راینەگەیاندووە کە رازی بێت لە بارەی پرسی سەربەخۆییەوە قسە لەگەڵ کورد بکات.
پێشتریش مهسعود بارزانی رایگەیاندبوو کە ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند کاربکات، بەڵام ئەو ناوچانەی بە خوێنی کورد ئازادکراون لە لای کورد دەمێننەوە.
حونەین قەدو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە کە بارزانی هەوڵدەدات “فێڵ لە دەسەڵاتی ناوەندی بکات و بیانترسێنێت…بۆ هەلێک دەگەڕێت کە لەڕێیەوە بگاتە ئامانج و ستراتیژی خۆی”.
سەعید کاکەیی راوێژکاری پێشکەوتووی وەزیری پێشمەرگە جهختدهكاتهوه “بوونی کورد لەو ناوچانە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە بۆ بەرچدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەوەش لە لایەن هەشت ملیۆن کوردەوە پشتیوانی لێ دەکرێت”.
کاکەیی باسی لەوەش کردوە کە ئەو ناوچانە دەکرێت بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ لە دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ حکومەتی ناوەنددا.
لە دوای هاتنی داعش و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراون لە خاکی عێڕاق بە تایبەتی شاری موسڵ، هێزەکانی سوپای عێڕاق لەو ناوچانە کشانەوە کە پێی دەوترێت “ناوچە كێشە لەسەرەکان” کە سنوری کەرکوک و خانەقین و جەلەولا و چەند ناوچەیەکی شاری موسڵ دەگرێتەوە و پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندابوو، بەڵام لە دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014 هەموو ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە. ئەو شوێنانەی کە لە ژێر دەستی داعشدابوون، وردە وردە پێشمەرگە کۆنترۆڵی کردنەوە و لە ئێستا بە نزیکەیی هەموو خاکی کوردستانی باشور لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
