شبكة لالش الاعلامية

بریفکانی:خەلکێ مووسلێ حەشدی شەعبى رەتکريه‌..برێڤه‌برنا مووسلێ دێ يا جێواز بت

بریفکانی:خەلکێ مووسلێ حەشدی شەعبى رەتکريه‌..برێڤه‌برنا مووسلێ دێ يا جێواز بت 

مووسڵ-KDP.info-imagethumb

(هاشم بریفکانی) دەڵێ، خەڵکی مووسڵ رەتیدەکەنەوە کە حەشدی شەعبی لە گرتنەوەی مووسڵدا بەشداربێ؛ بۆیە حەشدی شەعبی کەوتوونەتە لێدوانی نابەجێ.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا (ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند”: ئەو لێدوانانەی حەشدی شەعبی دەیدات پێوەست بە مووسڵەوە و دەڵێن کە نابێ هیچ هێزێکی بیانی لە گرتنەوەی مووسڵدا بەشداربێ، ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە گرتنەوەی مووسڵدا رەتکراوەتەوە، بۆیە حەشدی شەعبی وەها لێدوانی نابەجێ دەدات.

(ھاشم بریفکانی) گوتیشی، خەڵکی مووسڵ رەتیدەکەنەوە کە حەشدی شەعبی لە گرتنەوەی مووسڵدا بەشداربێ و، ترسیشیان لەوە هەیە ئەگەر حەشدی شەعبی بێتە نێوو مووسڵەوە ئەوا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ نێو مووسڵ بەربەستی بۆ دروستدەبێ، چونکە خەڵک متمانەی بە حەشدی شەعبی نییە.

دەیشڵێ، دوای ئازادکردنی مووسڵ ئیدارەیەکی جیاواز بۆ حوکمڕانی ناوچەکە دروست دەکرێ، بۆیە بەشداری حەشدی شەعبی لە گرتنەوەی مووسڵدا زیانی دەبێ لە بریتی ئەوەی کە قازانجی بۆ خەڵکی مووسڵ هەبێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا رێككه‌فتننامه‌یه‌كا ستراتیژی لگه‌ل كوردستانێ ئيمزاكر

Lalish Duhok

فراکسیۆنا پارتی ھێرشێن تورکیا شەرمزار کرن

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ سەره‌دانا سەنگەرێن پێشمەرگەی کر

Lalish Duhok