شبكة لالش الاعلامية

دوو تیمێن پێشمەرگەى بۆ مەشقکرنێ ل سەر پووچكرنا بۆمبان دچنە وه‌لاتێ چیک

دوو تیمێن پێشمەرگەى بۆ مەشقکرنێ ل سەر پووچكرنا بۆمبان دچنە وه‌لاتێ چیک

باسنيۆز:3475a0bfb0014271c3b4e2441d88887f_l

تیمێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ مەشقکردن لەسەر پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی، دەچێتە کۆماری چیک لە ئەوروپا.

ڤلادیمێر لۆکۆڤسکی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی چیک رایگەیاندووە، مەشقکردنی تیمی یەکەمی پێشمەرگە، کە لەم مانگەدا سەردانی چیک دەکەن، چوار هەفتە دەخایەنێت.

ڤلادیمێر لۆکۆڤسکی هەروەها رایگەیاندووە، کە مانگی داهاتوو تیمێکی دیکەش سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ مەشقکردن لەسەر پووچەڵکردنەوەی بۆمب.

دوای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، سەدان سەرباز و راوێژکاری سەربازیی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، چیک، بەریتانیا، ئەمریکا، هەنگاریا و چەند وڵاتێکی دیکە بە مەشقکردن و ناردنی کەلوپەلی سەربازی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەن.

داعش دوای شکانی لە شەڕەکاندا بەرامبەر هێزی پێشمەرگە، سەدان بۆمبی چێندراو و تەقەمەنی لە دوای خۆی بە جدەهێڵێت.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok

هێزێن پێشمه‌ر‌گه‌24 گۆمانلێكریێن داعشێ ل ئه‌سكی مووسل ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

“عەفرین پێتڤى ب چارەیەکا نێڤ دەولەتی هەیە”

Lalish Duhok