شبكة لالش الاعلامية

دیندار زێباری:هەرکەسه‌ك زارۆكا بده‌ته‌ شوو دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

دیندار زێباری: هەرکەسه‌ك زارۆكا بده‌ته‌ شوو دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

باسنيۆز:c820dee322b598ae0e0cf46cbab101c1_l

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەر کەسێک کچی بچووک بە شوو بدات، دەستگیر دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2016، دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، رایگەیاندووە، لە رۆژی 16ـی ئایاری 2016 وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی پێکهێناوە.

دیندار زێباری هەروەها رایگەیاندووە، کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ئەو راستییەی، کە ژمارەیەک کچی بچووک لە خوار تەمەنی یاساییەوە بە شوو دراون و هۆشدارییشی دا لەوەی، بەپێی یاساکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر کەسێک کچی بچووک بە شوو بدات، دەستگیر دەکرێت.

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتی رێکخراوە بیانییەکان، سەبارەت بە ”دەستدرێژی“ کردنە سەر ژنانی پەنابەری کوردستانی رۆژئاوا پێکهێناوە، بەڵام دانیشتووانی کەمپی دۆمیز ئەو راپۆرتانەیان رەت کردووەتەوە.

بە گوتەی دیندار زێباری، کۆمەڵێک رێنمایی بۆ رێگرتن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەتێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کار و کرێکار دەرکراوە و پێویستە لەسەریان، پێش تەواو بوونی ڤیزاکەیان، کرێکارەکان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان، ئەگەرنا بە پێبژاردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێن.

زێباری پێیوایە قەیرانی ئابووریی هەرێمی کوردستان رێگربووە لەوەی، حکوومەت کارە ئاساییەکانی لە دابینکردنی ژیانێکی ئاسایی بۆ ئاوارە و پەنابەران ئەنجام بدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ ئەمریکا ل عیراقێ کر

Lalish Duhok

تورکیا 200 پەنابەرێن کورد و عێراقی دیپۆرتی کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

فەلاح مستەفا: پەنابەرێن 4 وەلاتان ل ھەرێما کوردستانێ ھەنە

Lalish Duhok