شبكة لالش الاعلامية

پێشمه‌رگه‌ دوو هێرشى داعشانی لە میحوه‌رى ڕۆژئاوای كه‌ركووك تێكشكاند

پێشمه‌رگه‌ دوو هێرشى داعشانی لە میحوه‌رى ڕۆژئاوای كه‌ركووك تێكشكاند

FRI, 21 OCT 2016 20:27

كه‌ركووك-KDP.info-  فه‌رمانده‌یه‌ك لە میحوه‌رى ڕۆژئاوای كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه‌ تا كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دوو هێرشى تیرۆریستانى داعشانیان تێكشكاند.

موقه‌ده‌م (نه‌جات خوله‌ سلێمان) له‌ جموجۆلى لیواى 10ـى هێزی پێشمەرگە لە میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی تا كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا، تیرۆریستانى داعش دوو هێرشی یه‌ك له‌ دواى یه‌كیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان له‌  گوندى گه‌ڕاوی میحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك هێنا، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ دوو هێرشه‌كه‌یان تێك شكاند.”

گوتیشی، زیانى زۆر به‌ تیرۆریستانى داعش گه‌یشتووه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، چونكه‌ شه‌وه‌ هێشتا نه‌یانتوایوه‌ ئامارێك دروستیان له‌باره‌ی كوژراوانی داعشانه‌وه‌ هه‌بێ. ئێستایش ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام بووه‌ته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پێشمەرگەى بۆ مالیکی:ئه‌م دێ سنوورێ کوردستانێ دیارکەین

Lalish Duhok

هەرێما كوردستانێ.. د سێ هه‌يڤان دا 82 كه‌سان گیانێ خۆ ژ ده‌ستدايه‌ و 1478 كه‌سێن دى ژى برينداربوون

Lalish Duhok

سەعدی پیرە: ئەنجامێن کۆمبوونێن نوونەرێ بارزانی ئەرێنی نە

Lalish Duhok