شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ لژنا پەروەردێ: مەترسی ل سەر پرۆسا پەروەردێ ل کوردستانێ هەیە

سەرۆکێ لژنا پەروەردێ: مەترسی ل سەر پرۆسا پەروەردێ ل کوردستانێ هەیە

باسنيۆز:11f8ab5ebd5d17527971fe699c5ca56c_l

سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەتەوە و لەوێ پرسی مەترسی بایکۆتیان باس کردووە.

سیروان سیرینی، سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازیی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەتەوە، تا ئێستا دەرەنجامی کۆبوونەوەکە دیار نییە”.

سەرۆکی لیژنەی پەردوەردە گوتیشی: “دوائاگاداری دەدرێتە مامۆستایان کە بەردەوامیی بایکۆت لە سنووری سلێمانی دەبێتە هۆی کەوتنی ساڵی خوێندن کە ئەوەش مەترسی لەسەر پرۆسەی پەروەردە دروست دەکات لە ئاستی نێودەوڵەتیش، بۆیە داوا لە مامۆستایان دەکەین بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆت بشکێنن”. ئەوەشی خستەڕوو: “لە بابەتی بایکۆت قوتابیان و نەوەکانی داهاتووی کوردستان زەرەرمەند دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌ته‌كا هه‌رێمێ ٥٠%ژ قه‌ران خۆش بوو

Lalish Duhok

شانده‌كی یۆنانی سه‌ره‌دانا په‌رستگه‌ها لالش كرن

karwanhaji

رێژا فرۆتنا په‌ترۆل و داهاتێ وێ بۆ هه‌یڤا بۆری هاته‌ ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok