شبكة لالش الاعلامية

رێکخه‌رێ مرۆڤى يێ یوئێن هۆشداريێ ل سه‌ر بارودۆخێ مرۆڤى ل مووسلێ دده‌ت

رێکخه‌رێ مرۆڤى يێ یوئێن هۆشداريێ ل سه‌ر بارودۆخێ مرۆڤى ل مووسلێ دده‌ت

ZNA – هه‌ولێر

ڕێکخه‌ری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌گگرتووه‌کان له‌ عێراق هۆشداری له‌ بارودۆخی مرۆیی ده‌دات له‌ موسڵ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی به‌ری ڕۆژئاوای شاره‌که‌.

لیس گراند، ڕێکخه‌ری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌گگرتووه‌کان له‌ عێراق پێشبینی ئاواره‌بوونی ٧٥٠ تا ٨٠٠ هه‌زار که‌س ده‌کات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌.  

له‌  به‌یاننامه‌یه‌کدا، ده‌ڵێ نازانین به‌ ته‌واویی چی ڕووده‌دات به‌ڵام ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌موو سیناریۆکان ئاماده‌ بکه‌ین . 

ئاماژە بەوەش دەکات کە له‌ ئێستادا ئاژانسه‌ مرۆییه‌کان له‌ ئاماده‌کاریدان و چه‌ندین بنکه‌ی فریاگوزاریی خێرایان کردووەتەوە و ‌ئاماده‌کاری هه‌یه‌ بۆ پێشوازیکردن له‌ ٢٥٠ تا ٤٠٠ هه‌زار که‌س له‌ کاتی ئێستادا.”  

هه‌روه‌ها گراند هۆشداریش ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گیرۆده‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌ ناوشاره‌که‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌ یاخود چه‌ند مانگ یان کاتی نادیار به‌و شێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: پێشمەرگە ل وان ناوچان دێ مينت کو ئيمرۆ کۆنترۆل كرين

Lalish Duhok

شێخ جەعفەر: ھێزا پێشمەرگێ رۆژ پشکەکە ژ پێکھاتا وەزارەتا پێشمەرگەی

Lalish Duhok

هەفتيا بێت دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا 10ێ فەرمانبەران دێ دەست پێ كه‌ت

Lalish Duhok