شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا ژمارەیەكا په‌نابه‌رێن كورد دیپۆرتكرن

ئەمریكا ژمارەیەكا په‌نابه‌رێن كورد دیپۆرتكرن  

K24 – ھەولێر

نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگاداركراونەتەوە كە ئەمریكا ژمارەیەك پەنابەری كورد لە ئەمریكا دیپۆرت دەكرێنەوە.

لە راگەیەندراوێكدا نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، لەلایەن رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا ئاگاداركراینەتەوە، كە فەرمانگەی كۆچبەران و گومرگی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ژمارەیەك كوردی دەستگیركردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ بەغدا.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: “ئێمە لە نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێی ئەو كەسانە بە وەزارەتی دەروەی ئەمریكا گەیاندووە، بەتایبەتی كە رەوانە دەكرێنەوە بۆ بەغدا، ئاگادارین كە ھەندێكیان ھیچ جۆرە پەیوەندی و ناسیاوێكیان لە بەغدا نییە و تەنانەت زمانی عەرەبیش نازانن”.

نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم راشیگەیاندووە: “لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە ئاگاداركراونەتەوە كە بابەتەكە یاساییە و دەستیگیركردن و گەڕانەوەیان دوای بەدواداچوون بە بڕیاری دادگا ئەنجامدراوە، پێویستە بڕیارەكە پیادە بكرێت و بگەڕێندرێنەوە، لایەنی ئەمریكا پێیان راگەیاندوین ئەو بابەتە تەنھا كورد یان عێراقی ناگرێتەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “ئەو بابەتە یاساییە، پێشنیار دەكەین ئەو كەسانەی پەیوەندیدارن پەنا بۆ راوێژكار و خزمەتگوزاریی یاسایی و دابینكردنی پارێزەر ببەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا بلندا رێفراندۆمێ ئه‌ڤرۆ دێ بڕیارێ ل سه‌ر ئه‌نجامێن سه‌ره‌دانا به‌غدا ده‌ت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل بالیۆزێ رووسیا ل عێراقێ دكت

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ لوتكه‌: ئه‌ڤساله‌ 35 هزار ئيراقيان داخوازا مافێ په‌نابه‌ريێ كريه‌ و %70 ژ وان كوردن

Lalish Duhok