وه‌زاره‌تا كۆچ: زێده‌تر ژ 10 هه‌زار كه‌سى ل به‌شیێ راستیێ موسلێ و به‌عاج و قه‌یره‌وان ئاواره بوون
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بنكه‌كانی تایبه‌ت به پێشوازیكردن له ئاواره‌كان پێشوازیان له زیاتر له 10 هه‌زارو 228 كه‌س كردووه كه له‌ناوچه‌كانی به‌شی راستی موسڵ و به‌عاج و ناحیه‌ی قه‌یره‌وان ئاواره بوون.
ستار نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 3 هه‌زارو 519 كه‌س له‌وانه له ناوچه‌كانی زه‌نجیلی و بۆرسه‌و ئیسڵاحی زه‌راعی و شیفاو باب سنجار ئاواره بوون، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زارو 500 كه‌سیان له‌ناوچه‌كانی قه‌یره‌وان و به‌عاج ئاواره بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت له كه‌مپه‌ینی نركزیلیه‌ی یه‌كه‌م، پێشوازیان له 209 ئاواره‌ی ناوچه‌كانی یه‌رموك و قاهره‌و زه‌نجیلی و ئیسڵاحی زه‌راعی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بنكه‌كانی پێشوازیكردن له ئاواره‌كان، پێداویستی خێرا پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران 25 ی ئازاری رابردوو رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئاواره‌كانی به‌ری راستی موسڵ 201 هه‌زار كه‌سیان تێپه‌ڕاندووه‌و ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واوه‌و گه‌یشتووه‌ته 433 هه‌زار ئاواره.
هێزه عێراقییه‌كان زیاتر له حه‌وت مانگه له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ داعش به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای موسڵ و له ئێستادا له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی موسڵ نزیكبوونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
