شبكة لالش الاعلامية

“ئێك ملیۆن بێژن ل عێراقێ هەنه‌”

“ئێك ملیۆن بێژن ل عێراقێ هەنه‌”

هەولێر ـ رووداو
لیژنەی ئافرەت و خێزان و منداڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی بێوەژنان لە عێراق گەییشتووەتە نزیكەی یەك ملیۆن کەس.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی لێژنەی ئافرەت و خێزان و منداڵ لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی روودوی راگەیاند “بەپێی دوایین داتای ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق 878 هەزار و 455 بێوەژن لە عێراق هەن كە 203 هەزاریان تەمەنیان لە نێوان 14 ـ 49 ساڵیدایە و 675 هەزار و 198 کەسیشیان تەمەنیان لە 50 ساڵی و بەرەو سەرەوەیە، ئەمە جگە لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و قەزاكانی حەویجە، بێجی، شەڕگات، هاوكات بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازیش لە موسڵ تەواو بوو ، بێگومان ژمارەی بێوەژنان بەرزتر دەبێتەوە”.

بەگوتەی رێزان شێخ دلێر”پێشتر پەرلەمانی عێراق یاسای هاوكاریكردنی كۆمەڵایەتی دەركرد و بەپێی یاساكە قەیرە كچان و ئەو بێوەژنانەی سەرپەرشتیاریان نییە مانگانە بڕێك پارەیان بۆ دیاریكراوە، بەڵام هەموومان دەزانین بودجەی عێراق باش نییە و رەنگە بەو بڕە پارەیەش نەتوانن خۆیان بژیێنن”.

هەروەها گوتيشی ” ئەوەی لەسەر ئێمە بووە یاساكە بووە ، یاساكەش دەركراوە و هەیە، بەڵام لەسەر حكومەتە ئایا تاچەند توانیویەتی خزمەتیان بكات، بەداخەوە هەندێك لەو ژنانە كه بە هۆی شەڕی داعشەوە مێردەكانیان كوژراون وەكو پێویست خزمەت نەكراون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا ئامادە نینە دراڤێ کۆمپانیێن بیانی يێن نەفتا هەرێمێ بده‌ت

Lalish Duhok

ڤێ هه‌یڤێ دێ 20 هزار یه‌كه‌یێن ئاكنجیبوونێ بۆ كێم ده‌رامه‌تان هێنه‌ ئاڤاكرن

Lalish Duhok

وەزیرێ دارایی: بەغدا بودجەى نەهنێرت، مووچە ب لێبڕینا هه‌يڤا بۆرى دێ به‌لاڤ كه‌ين

Lalish Duhok