شبكة لالش الاعلامية

“دوو سەربازێن ئەمریکی ل باکوورێ عێراقێ هاتنه‌ کوشتن و 5 دى برینداربوون”

“دوو سەربازێن ئەمریکی ل باکوورێ عێراقێ هاتنه‌ کوشتن و 5 دى برینداربوون”
رووداو- هەولێر

سوپای ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە باکووری عێراق لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا دوو سەربازی سوپاکەیان کوژراون و هەروەها 5 سەربازی دیکەش برینداربوون.

راگەیێندراوکەی سوپای ئەمریکا نە ئاماژەی بەو هێزە داوە کە ئەو سەربازانەی کوشتن و بریندارکردوون، نە بە دیاریکراویش شوێنەکەی دەستنیشانکردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای ئەمریکا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووەو، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش پێناچێت هێرشەکە پەیوەندی بە هێزەکانی (دووژمن)ی سوپای ئەمریکاوە هەبووبێت.

راگەیێندراوەکەی سوپای ئەمریکا لە بارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە کاتێکدایە کە داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاندووەو ئاماژەی بەوەداوە لە رۆژئاوای موسڵ هێرشیانکردووەتە سەر سوپای ئەمریکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تیمه‌كا نووژداران كارین دیتنێ بۆ چار زارۆكان ڤه‌گه‌رینن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى دێ چیتە بریتانیا

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانان 23 تیرۆرستێن داعشێ كوشتن

Lalish Duhok