ئه‌مریكا 22 ملیۆن دۆلاران بۆ پێشمه‌رگه‌ى دهنێرت
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه “مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، واشنتن بڕی 22 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت”.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه نوسیوویه‌تی “جگه له‌و بڕه پاره‌یه، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ش له خۆده‌گرێت، گه‌یشتنی ئه‌و هاوكاریانه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، كه تێیدا نووسراوه بڕی 22 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمه‌رگه بنێردرێت”.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و پاره‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌و هاوكاریانه‌دایه كه له سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، بڕیاردرابوو بڕی 415 ملیۆن دۆلار هاوكاری پیشمه‌رگه بكرێت.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه، ئه‌و بره پاره‌یه هاوكارییه‌كی نه‌ختینه‌ییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر.
هه‌روه‌ها گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی نوسیوویه‌تی “ناردنی هاوكارییه‌كان له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا، هاوكاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌یه، كه بڕیاره هه‌رێمی كوردستان له 25/9/2017 بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مریكاش رایگه‌یاندووه له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌نگاویكی له‌و شیوه‌ه‌یه نییه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵا ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد، كه واشنتن هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له پێشمه‌رگه ده‌بڕێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌یشی په‌یوه‌سته به ریفراندۆمه‌وه و بریاره مانگی ئاب دوایین بری هاوكارییه‌كانی بداته پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
