وەزارەتا ناڤخۆيا ھەرێما كوردستانێ و فینلەندا ھەماھەنگيێ دروست دكن
K24 – ھەولێر
شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی لە وڵاتی فینلەدان و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكەی فینلەندا كۆبوونەوە و تاوتوێی ھاوكاری و ھەماھەنگی نێوانیان كرد و بڕیاریشە شاندێكی پۆلیسی فینلەندا سەردانی كوردستان بكەن.
عهبدولخالق تهڵعهت، بهڕێوهبهری گشتی پۆلیسی ههولێر به كوردستان24 راگهیاند: “شاندێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە پێكھاتووە لە پۆلیسی و ھەولێر و بەڕێوەبەری پۆلسی پاسپۆرت و رەگەزنامە و نشینگە و كاروباری ناوخۆی ھەولێر، بە فەرمی سەردانی فینلەندامان كردووە، له ماوهی چەند رۆژێكدا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی فینلەندا و كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی فینێەندامان كردووە، لە دیدارەكانماندا لەگەڵ دامەزراوەكانی فینلەندا باسمان لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا كردووە، ھەوەھا ئەوان جەختیان لەوە دەكردەوە كە پۆلیسی كوردستان تا چەند ئامادەكاری كردووە بۆ كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم”.
گوتیشی: “بڕیارە لەم نزیكانە شاندێكی فینلەندا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بكاتم بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كۆببنەوە و پەیوەندییەكان تاوتوێ بكەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
