شبكة لالش الاعلامية

جیهان پێنج ساڵ پاشەكشەی كردووە

جیهان پێنج ساڵ پاشەكشەی كردووە

کوردستان TV

نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە بەهۆی سەرهەڵدانی كۆمەڵێك قەیرانەوە لەسەروویانەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، جیهان پێنج ساڵ لە بوارەكانی فێركردن، تەندروستیی و ئاستی بژێوی ژیان پاشەكشەی كردووە.
پرۆگرامی پەرەپێدان سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ یەكەمجار لە ماوەی 30 ساڵی دامەزراندنییەوە، نیشاندەری گەشەپێدان لە میانی دوو ساڵ لەسەریەك (2020 – 2021) بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركردووە.
روونیشی كردووەتەوە كە نیشاندەری گەشەپێدان بەدرێژەی دەیەكانی رابردوودا، بەشێوەیەكی بەردەوام بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ساڵی 2020دا، دەستی بە دابەزین كردووە و لە ساڵی 2021دا، بەردەوام بووە لە دابەزین و بەمەیش دەستكەوتەكانی پێنج ساڵی رابردوو، سڕاونەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە پەتای كۆرۆنا هۆكاری سەرەكییە لە پاشەكشەكردنی جیهان و هاتووە “كۆمەڵێك قەیرانی دیكە وەك سیاسیی، دارایی و ئاووهەوا وەك پێویست رێگایان بە چارەسەركردنی رەوشەكە نەداوە”.
راشیگەیاندووە كە گۆڕانی ئاووهەوار، جیهانگیریی و جەمسەرگیری سیاسیی مرۆڤایەتییان خستووەتە ئاستێكی ئاڵۆزی نادڵنیایی كە پێشتر لە مێژوویی مرۆڤایەتییدا نموونەی نەبووە كە ئەوەیش بووەتە هۆی زیادبوونی هەست نەكردن بە ئاسایش لە سەرانسەری جیهاندا.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ ساخله‌ميێ: پێدانا قورچا سێيێ يا ڤاكسينێ کۆرۆنايێ كه‌فته‌ دوارێ بجهئينانێ دا

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی، سه‌روكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، كه‌ڤرێ بناغه‌یێ پروژێ فریاگوزاریا بله‌ز یا گه‌هاندنا ئاڤێ بو باژێرێ هه‌ولێرێ داتنت

Lalish Duhok

پتر ژ 36 هزار كه‌سان ژهه‌موو پارێزگه‌هێن عيراقێ داخوازا پۆستێ وه‌زير كريه‌

Lalish Duhok