شبكة لالش الاعلامية

بریتانیا پسپۆرێن خۆ يێن سەربازیی رەوانەی عێراقێ کرن

بریتانیا پسپۆرێن خۆ يێن سەربازیی رەوانەی عێراقێ کرن

ZNA- هەولێر

فەرماندە لە حەشدی ھۆزەکان، “قەتەری عوبێدی” رایگەیاند کە ٤٤ پسپۆری بەریتانی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەکان، گەیشتنە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، قەتەری عوبێدی گوتی: “٤٤ پسپۆری بەریتانی لە تیمی ئەندازیاری سوپای بەریتانیا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردنەوە گەیشتنە بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی (٩٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای رومادی) ناوەندی پارێزگای ئەنبار”.

ژمارەیەک لە ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی جێگر کراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ٤٤ پسپۆرە لە بوارەی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەکاندا شارەزاییان ھەیە و پێشبینی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکانی عانە، راوە و قائم بەشداری بکەن.

تا ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق و بەرپرسانی بەریتانیا ھیچ روونکردنەوەیەکیان لە بارەی ئەوەی کە قەتەری عوبێدی باسی لێوە کرد، بڵاونەکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرى داوييا سالێ دراڤێ گەنمێ جۆتیاران دێ ئێته‌ دان

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی ھەلوەستا سەرۆکێ فرەنسا بلند نرخاند

Lalish Duhok

رۆژنامەیەك: حەشدا شەعبی بۆ لێدانا سعوودیە دئێته‌ ئامادەكرن

Lalish Duhok