عه‌بادى ئاسمانێ هه‌رێما كوردستانێ بۆ ماوێ 20 سالا ب كۆمپانیایه‌كا بریتانى فرۆشت
گولان:
سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، عه‌بادى ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانى فرۆشتووه، په‌رله‌مانتارێكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه پێویسته پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌و داهاته بدرێت،به‌ڵام عه‌بادى ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ڕای گه‌یاندووه، سه‌ربارى ڕاگرتنى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى، به‌ڵام گه‌شته ئاسمانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌دواى نه‌مانى مه‌ترسى داعش له عێراق، فڕۆكه‌كانى هێڵه ئاسمانییه‌كانى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی، كه پێشتر ناچاربوون به‌سه‌ر ئاسمانى ئێران‌دا بفڕن، ئێستا به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا ده‌فڕن و له به‌سڕه‌وه دێنه سنوورى ئاسمانى عێراق و به هه‌رێمى كوردستاندا به‌سه‌ر شارى ئامێدی، ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتانى جیهان.
باسى له‌وه‌شكرد، حكوومه‌تى عێراق كرێی تێپه‌ڕینی ئه‌و فڕۆكانه وه‌رده‌گرێت كه به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ولاتانى تر ده‌فڕن.
ئه‌میره كه‌ریم، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق، گوتی: “به‌غدا پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌و داهاته نانێرێت، كه به‌پێی ده‌ستوور پێویسته پشكى هه‌رێم جیا بكرێته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاشكراى كرد، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه به بێ ئه‌وه‌ى پشكێك له‌و داهاته بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى په‌رله‌مانى عێراق، گوتیشی: “سه‌ردانى وه‌زیری گواستنه‌وه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرم، به‌ڵام پێڕاگه‌یاندم كه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانى لێكشاندووه‌ته‌وه و بڕیاره‌كانى لاى خۆی قۆرخ كردووه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
