شبكة لالش الاعلامية

زێباری: ل پەرلەمانێ كوردستانێ دێ به‌رسڤا بریارا پەرلەمانێ عێراقێ ده‌ين

زێباری: ل پەرلەمانێ كوردستانێ دێ به‌رسڤا بریارا پەرلەمانێ عێراقێ ده‌ين

K24 – ھەولێر

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی زیناوی چینی ئاشكرای كرد، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون سبەی پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات.

گوتیشی، له‌وێ كورد هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها زێباری، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی 14 ساڵی رابردووی به‌غدا هۆكاری سه‌ره‌كی بوون كه‌ كوردیان ناچار كرد بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بدات.

راشیگەیاند، دوای ریفراندۆم هه‌ولێر ده‌ستده‌كات به‌ گفتوگۆ‌كی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆتین: پرۆژه‌یێن مه‌ ل هه‌رێما كوردستانێ شه‌رعینه‌ و دێ ئه‌نجامێن باش هه‌بن

Lalish Duhok

نێزیکی ١٠٠ تیرۆرستێن داعش هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

هه‌رێما كوردستانێ سالڤه‌گه‌را 13ێ یا كاره‌ساتا ئێكی شواتێ ساخ دكه‌ت

Lalish Duhok