شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپەیمانان جەخت لسەر راهێنانا پێشمەرگەى كر 

هه‌ڤپەیمانان جەخت لسەر راهێنانا پێشمەرگەى كر 

خه‌ندان-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق، ئاماده‌یی نیشاندا بۆ “راهێنانی فراوانتری” هێزی‌ پێشمەرگە كوردستان.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئه‌مرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ جەنەرال رۆبرت وایت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان ئامادەیی هێزی هاوپەیمانانی بۆ فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی و هەروەها راهێنانی زیاتر بە هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا ڕەوشی سیاسی و سەربازی ناوچەکە و مانۆرە سەربازیەکانی وڵاتانی درواسێ لە سەر سنوورەکانی هەرێم تاوتوێكراوه‌، هەروەها جەنگی دژی داعش تاوتوێکرا.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان لە بەشداریی کارا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر دووپاتکرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ بەنداڤێن ھەرێمێ: چارەسه‌ريا بەنداڤا مووسلێ دروستکرنا بەنداڤا بادوشە

Lalish Duhok

جه‌بار یاوه‌ر: چ هێزێن ئه‌مریكی ژ سووریێ نه‌هاتینه‌ هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

سوپايێ عێراقێ سێ گوندێن دى له رۆژئاڤايێ مه‌خموورێ رزگاركرن

Lalish Duhok