چه‌ند شوونوارێن مێژوویی ل میسرێ هاتنه ديتن
وشه:
به‌پێی ئه‌وه‌ی وڵاتی میسر له چه‌ندان هه‌زار شوێنه‌واری مێژوویی پێك دێت، بۆیه ڕۆژانه شوێنه‌وارناسان به‌دوای شوێنه‌واری تری مێژوویی‌دا ده‌گه‌ڕێن و نهێنییه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی “nationalgeographic” كه ئاشكرای كردووه و باس له‌و شوێنه‌واره مێژووییانه ده‌كات كه تازه دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك گۆڕی مێژوویی له گۆڕستانی “دراع ئه‌بو نه‌جا” دۆزراونه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌و ناوچه‌یه چه‌ندان په‌رستگه دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه له دۆڵی ملوكهوه كه شوێنی ناشتنی ژماره‌یه‌ك فیرعه‌ون بووه.
شوێنه‌وارناسان ئه‌وه‌شیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری مێژووییان له شاری ئوقسری میسر دۆزییه‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سێ هه‌زار و 600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسان له نێو گۆڕه‌كاندا مۆمیایه‌كیان دۆزیووه‌ته‌وه كه وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌رمی كه‌سێكی باڵاده‌ستی ئیمڕاتۆریه‌تی میسر و شانشینی میسڕ بووبێت.
جگه له لاشه مۆمیاكراوه‌كه، په‌یكه‌رێكی بچووك و ژماره‌یه‌ك ماسكی له ته‌خته دروستكراو و دیواری نه‌خشێندراو دۆزراونه‌ته‌وه كه به ڕه‌نگی گه‌شاوه نه‌خشێندراون و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هی ژووری فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌و كات بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایانی مێژووناسیی میسڕی له‌و باره‌یه‌وه گوتوویانه كه ئه‌م شوێنه‌واره، كه ده‌كاته گۆڕستانه‌كه، له ساڵی 1990 ه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمێكی شوینهوارناسیی ئه‌ڵمانییه‌وه ئاشكرا كراوه، به‌ڵام تا ئه‌م دواییه هه‌ڵ نه‌دراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان له‌باره‌وه ئه‌نجام نه‌داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
