شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا تەندروستی: بەغدا پشكه‌كا دەرمانێن ھەرێما کوردستانێ هنارتن

وەزارەتا تەندروستی: بەغدا پشكه‌كا دەرمانێن ھەرێما کوردستانێ هنارتن
باسنيوز:

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەغدا دەستی کردووە بە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی گلەییمان کرد لەوەی کە بەشە دەرمانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دواکەوتووە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆبووینەوە، خۆشبەختانە دەستیان کرد بە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە ناردنەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت و بە پێی رێککەوتتنێک، 17% ی بەشە دەرمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرن.

ئاشکراشی کرد، کە جۆر و بڕی دەرمانە نێردراوەکە باشە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە بودجەی خۆیان کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیانی دابین دەکات، دەیکڕن و دابەشی نەخۆشخانەکانی دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزە ئەمنیێن عێراقێ دەروازێن موسلا كه‌ڤن كۆنترۆل دكن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل هنارتيێ ترامپى بۆ هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤده‌وله‌تى دژى داعشێ دكه‌ت

Lalish Duhok

بڕیارا راگرتنا هێلێن نۆرمال ل ‌هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

Lalish Duhok