شبكة لالش الاعلامية

رۆژنامه‌يا تایمز: هیچ زانكۆيێن عێراقێ ل ناڤ 100 باشترین زانكۆيێن ئاسيادا نینن

رۆژنامه‌يا تایمز: هیچ زانكۆيێن عێراقێ ل ناڤ 100 باشترین زانكۆيێن ئاسيادا نینن
باسنيوز:

به‌پێی پۆلێنى ڕۆژنامه‌ى (تایمز) بۆ زانكۆكانى جیهان، له‌ كیشوه‌رى ئاسیا، پێنج له‌ زانكۆكانى ئیسرائیل له‌نێو 100 باشترین زانكۆكاندان و سه‌رجه‌م وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانیش پێكه‌وه‌، ته‌نها 10 زانكۆیان له‌نێو ئه‌و 100 زانكۆیه‌دا بووه‌، كه‌ هیچكام له‌ زانكۆكانى عێراقیان، تێدا نییه‌.

له‌و 10 زانكۆیه‌ی وڵاتانى عه‌ره‌بى، 5 زانكۆیان له‌ عه‌ره‌بستانى سعوودی و دوو زانكۆ له‌ شانشینی ئوردن و دوو زانكۆ له‌ قه‌ته‌ر و یه‌ك زانكۆش له‌ ئیمارات بووه‌.

هاوكات، 24 زانكۆى وڵاتى چین، به‌دوایدا 15 زانكۆ له‌ كۆریای باشوور، هه‌روه‌ها یابان تایوان به‌ (11) زانكۆ و پاشان هندستان و هۆنگ كۆنگ به‌ 6 زانكۆ، دواى ئه‌وان توركیا به‌ 5 زانكۆ و ئێران به‌ 4 زانكۆ، مالیزیا 2 زانكۆ، سه‌نگافووره‌ 2 زانكۆ و پاكستان یه‌ك زانكۆ، كه‌ باشترین زانكۆش له‌ وڵاتى سه‌نگافووره‌دایه‌.

پۆلێنكردنى ڕۆژنامه‌ى “تایمز” بۆ زانكۆكانى جیهان، به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین پۆلێنه‌ جێهانییه‌كان داده‌نرێت و ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان و پاشان هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دادگه‌ها فیدرال سكالایه‌كا تانلێدانێ ل دۆر راسته‌وخوه‌ هنارتنا په‌ترۆلا هه‌رێمێ پاشخست

Lalish Duhok

محه‌مه‌د بن زاید سوپاسییا دوستایه‌تى و هه‌ڤسوزییا گه‌لێ كورد دكه‌ت

Lalish Duhok

پێشبینی دئێته‌ كرن به‌رى هەلبژارتنا بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ هەرێما کوردستانێ بهنێرت

Lalish Duhok