شبكة لالش الاعلامية

ئاگرێ نه‌ورۆزێ لسه‌ر كه‌لها كه‌ركووكێ دێ ئێته‌ هه‌لكرن

ئاگرێ نه‌ورۆزێ لسه‌ر كه‌لها كه‌ركووكێ دێ ئێته‌ هه‌لكرن

K24- هه‌ولێر:

رێبوار تەھا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا، بە كوردستان24ی راگەیاند، 20ی ئەم مانگە یادی راپەڕینی شاری كەركووك دەكەينەوە و ھاوكات ئاگری نەورۆز ھەڵدەكەن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری كه‌ركووك جه‌ختیشی كرده‌وه‌، تەواوی ھێزە سیاسییەكان لە رێورەسمەكاندا بەشدار دەبن و ئاڵای كوردستان له‌شاری كه‌ركووك بەرز دەكەينەوە.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، وه‌ك ساڵانی پێشوو هه‌ردوو یادی راپه‌ڕینی شاری كه‌ركووك و جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌ یه‌ك رۆژدا ده‌كرێنه‌وه‌، گوتیشی: “هه‌رچه‌نده‌ پێشتر هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ رێگریكردن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ یاده‌كانی نه‌ورۆز و ئادار، به‌ڵام هاووڵاتیان پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ده‌توانن له‌و رۆژه‌دا ئاڵای كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رێگرییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ یاده‌كانی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین له‌و شاره‌، رێبوار ته‌ها گوتی، ھێزە ئەمنییەكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن و رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌كه‌ش له‌ سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ شاری كه‌ركووك، رۆژانه‌ كۆت و به‌ند ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م چالاكییه‌كانی كورد له‌و شاره‌، دوایین ره‌فتاریشیان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نیشاندا، كاتێك ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2018/3/14 له‌ سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك، به‌ ئاماده‌بونی وته‌بیژی پۆلیسی كه‌ركوك، په‌یكه‌رێكی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووی‌ عیراقی‌ دانرا ‌و دوای چه‌ند كاتژمێرێك، په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ بڕیاری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق لابرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د بودجا سالا 2019ێ دا ئه‌مریكا 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ته‌رخانكرينه‌

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانان پرا حوریه‌ ل ناڤ مووسل بۆردۆمان كر

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی خشتەيێ ڤێ هه‌فتيێ يێ به‌لاڤكرنا مووچەی به‌لاڤكر 

Lalish Duhok