شبكة لالش الاعلامية

هیندستان پێدانا ڤیزايێ ب عێراقیيان ئاسان دکت

هیندستان پێدانا ڤیزايێ ب عێراقیيان ئاسان دکت

باسنيۆز:1cf482eab1f586f7da33a23f74c68362_L

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هیندستان ئامادەیی نیشان داوە ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزا بە نەخۆش و قوتابییانی عێراق بکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رۆژی دووشەممە 22ـی ئابی 2016 ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێم جی ئەکبەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان کۆ بوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاندووە، کە عێراق بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێ و پێویستیی بە هاوکاری وڵاتانی دۆستە، بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخەکە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە وەڵامی وەزیری دەرەوەی هیندستان لەبارەی ئاسانکاری کردن لە پێدانی ڤیزا کردووە و رایگەیاندووە، هیندستان ئامادەیی نیشان داوە بۆ ئاسانکاری کردن و لەماوەی 48 کاتژمێردا، ڤیزا بە هاووڵاتییانی نەخۆشی عێراق دەدات و لە ماوەی هەفتەیەکیشدا ڤیزا بە قوتابییانی عێراق دەدات.

بەهۆی خراپیی سیستەمی تەندروستیی عێراق، رۆژانە سەدان هاووڵاتیی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، سەردانی وڵاتانی ئێران، تورکیا، ئوردن و هیندستان و وڵاتانی ئەوروپی دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا دارايى مزگينيه‌كێ دده‌ته‌ مامۆستايان ل دۆر مووچه‌ى

Lalish Duhok

وەزیرێ ناڤخۆ: مه‌ داخواز ژ توركیا كر ئێدى هه‌رێما كوردستانێ نه‌بیته‌ جهێ ئێكلاكرنا هه‌ڤركیان

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى: نابيت زوونێن زه‌ر و كه‌سك هه‌بن

Lalish Duhok