شبكة لالش الاعلامية

كەنەدا نڤسینگەهه‌كا وەرگرتنا پەناپه‌ران ل هەرێمێ ڤه‌ دكت 

كەنەدا نڤسینگەهه‌كا وەرگرتنا پەناپه‌ران ل هەرێمێ ڤه‌ دكت 

وشه‌:
وەزیری دەرەوەی كەنەدا رای گەیاند كە وڵاتەكەی پلان بۆ وەرگرتنی هەشت هەزار پەناخواز لە ماوەی نێوان ناوەڕاستی 2018 تا ناوەڕاستی 2019 دادەنێت و ئاماژەی كرد كە لەو چوارچێوەشدا نووسینگەیەكی وەرگرتنی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

ستیڤان دیونی، وەزیری دەرەوەی كەندا ئەمڕۆ چوارشەم لە میانی لێدوای بۆ ژمارەیەك میدیای وڵاتەكەی رای گەیاند كە كەنەدا لە رێگەی دەزگەی پەناخوازانی كەنەدا بەپێی مەرجی دیاریكراو ژمارەیەك پەناخواز لە سەرانسەری دنیا وەردەگرێت، روونی كردەوە ئەو پلانە لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دێتە جێبەجێكردن كە بێجگە لە عێراق، هەرێمی كوردستانیش دەبێتە یەكێك لەو ناوچانەی كە لەوێوە كەنەدا پێشوازی لە پەناخوازان دەكات.

دیونی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە وڵاتەكەی لە ناوەڕاستی ئەمساڵ، واتە لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، نووسینگەیەك بۆ پێشوازیكردن لە پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە كە هەشت هەزار پەناخواز وەردەگرێت و زیاتر روونی كردەوە كە بەمنزیكانە وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا بە فەرمی بڕیارەكە و مەرجەكانی وەرگرتنی پەناخوازان بڵاو دەكاتەوە.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێمن هه‌ورامى: پارتى دێ ل دووڤ ئستحقاقا هه‌لبژارتنان سه‌ره‌ده‌ریێ كه‌ت

Lalish Duhok

ئه‌نجوومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ ده‌سته‌سه‌ركرنا دوو گرۆپێن تیرۆرستی سه‌ر ب داعش ل هه‌ولێرێ راگه‌هاند 

Lalish Duhok

مووسل: ژنه‌كا راپێچای ب چه‌كێ بێده‌نگ 5 تیرۆرستێن داعشێ كوشتن

Lalish Duhok