شبكة لالش الاعلامية

مووچێ یەكەيا پاسەوانان دێ ئێته‌ زێده‌كرن 

مووچێ یەكەيا پاسەوانان دێ ئێته‌ زێده‌كرن 
K24 – ھەولێر

ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌پێی سیستمی نوێی پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پاشكه‌وتی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی له‌نێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕێك پارە زیادكرا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەانی، ئەوانەی كە پاسەوانی بارەگا حزبییەكان و بەرپرسەكان و ئەندامانی پەرلەمانن، بەپێی سیستمە نوێیەكە كە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، پاشەكەوتی یەكەی پاسەوانی لەنێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌”.

گوتیشی: “پێشتر سەرۆكی حكوومەت رایگەیاندووە، حكوومەت لە ھەوڵدایە ماوە ماوە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەكەوتدا بكات و دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێت”.

ھ.م

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانى سه‌رپه‌رشتيا كۆمبوونا لژنا به‌رهه‌ڤكرنا پرۆژێ قانوونا چاكسازيێ دكه‌ت

Lalish Duhok

8 كه‌س ل چاكسازيا زركا هاتن كوشتن

Lalish Duhok

بێنڤه‌دانا نه‌ورۆزێ هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok