شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا: هه‌لبژارتنێن عێراقێ باوه‌ر پێكرى نه‌ 

ئه‌مریكا: هه‌لبژارتنێن عێراقێ باوه‌ر پێكرى نه‌ 

K24 – ھەولێر

ئه‌مریكا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ناو ده‌بات و ئاشكرای ده‌كات، چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێیان راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانه‌ پێكراوبوون.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان ده‌زانن موقته‌دا سه‌در، كێیه‌ و باكگڕاوندی چۆن بووه‌، بەڵام ئەوان نایانەوێت پێش رووداوه‌كان بكەون و قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن كێ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكدێنێت.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئێمه‌ ده‌زانین موقته‌دا سه‌در كێشیه‌ و باكگراوندی چی بووه‌، به‌ڵام ده‌زانین كاندیدی هه‌بووه‌ و ئێستا هێشتا ئه‌نجامه‌كان به ‌ته‌واوه‌تی یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانیش هه‌یه‌، به‌ڵام من نامه‌وێت پێش رووداوه‌كان بكه‌وم. له‌باره‌ی هه‌ژموونی ئێرانه‌وه‌، ئێمه‌ بڕوای ته‌واومان به‌ حكوومه‌تی عێراقی هه‌یه‌ و نیگه‌رانیمان به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ زۆر وڵات هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك پێشڕه‌وی حكوومه‌تی عێراقی بكات ئێمه‌ بڕوامان پێیه‌تی”.

گوتیشی: “سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریش كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌كات و ئه‌و چاودێره‌ ناوخۆیی و بیانیانه‌ی ئێمه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، پێیان راگه‌یاندووین كه‌ پڕۆسه‌كه متمانه‌پێكراو بووه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌رێمێ دو رۆژ كرنه‌ بهێنڤه‌دانا فه‌رمی

Lalish Duhok

دھۆک.. ملیونەکا بەلاڤوکێن (بەلێ) بۆ رێفراندۆمێ دێ رییا فرۆکەیان ھێنە بەلاڤکرن

Lalish Duhok

شانده‌کی حکومەتا هەرێما کوردستانێ دێ چتە پاریس

Lalish Duhok