شبكة لالش الاعلامية

دەرگه‌هێ “سەرزێڕێ”دێ بته‌ نێڤ دەولەتی

دەرگه‌هێ “سەرزێڕێ”دێ بته‌ نێڤ دەولەتی
دهۆك-KDP.info-

ھەرێم و توركیا ھەنگاوەكانیان چڕ كردووەتەوە تا دەروازەی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ بە بازرگانی بكرێت و، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەكەیش دەڵێ: “لە ئێستادا وەك كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مامەڵەمان لەگەڵدا دەكرێت و لە چەند مانگی داھاتوودا بزاوتی بازرگانی دەست پێ دەكات”.

عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “دەروازەی سەرزێڕێ وەك دەروازەیەكی گەشتیاری بە ڕووی گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان و توركیادا كراوەتەوە و، رۆژانە سەدان ھاووڵاتی ھاتوچۆ دەكەن، بەڵام بۆ مەبەستی بازرگانی رێگە بە ھاووڵاتیان دەدرێت تەنیا بڕێكی كەم و سنوورداری كەلوپەل لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ توركیا و بە پێچەوانەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەك دەروازەی نێودەوڵەتی مامەڵەمان لەگەڵدا دەكات و بە فەرمییش بە نێودەوڵەتی ناسێندراوە”.

سلێمان گوتیشی: “له‌ ئێستادا ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا كار بۆ بازرگانیكردن و به‌ نێودەوڵەتیكردنی دەروازەی سەرزێڕێ دەكەن، چونكە دەروازەی نێودەوڵەتی مەرج و پێوەری ھەیە، لەبەر ئەوە لە ھەردوو لاوە ھەنگاوەكان دەستیان پێ كردووە، ھەتا والیی دیاربەكر پێی راگەیاندین كەمتر لە شەش مانگی دیكە خاڵی گومرگی دەكەنەوە و ئێستا لایەنی توركیا سەرقاڵی دروستكردنی فەرمانگەی گومركی خۆیانن و رێگەیش فراوان كراوە بۆ بارھەڵگر و گواستنەوەی بازرگانی، واتە بە ھەردوولامان ئامادەكاری دەكەین لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا بزاوتی بازرگانی لە سەرزێڕێ دەست پێ بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پتر ژ دو مليۆن ترۆمبێلان د ساله‌كێ دا ل هه‌رێما كوردستانێ هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

شێوازێ دابه‌شكرنا مووچێ خانه‌نشینان دێ ئێته‌ گهۆرين 

Lalish Duhok

ژڤانێ گڕێدانا پيڤه‌رێ ئاڤێ ب داوى هات و 79% وه‌ڵاتییان پيڤه‌ر گڕێداينه‌

Lalish Duhok