ئاژانسهك: هێزهکا فەرەنسی گەهشتە رۆژئاڤايێ کوردستانێ
باسنيوز:
ئاژانسێکی تورکی هەواڵی گەیشتنی هێزێکی سوپای فەرەنسا بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردووەتەوە.
رۆژی شەممە 28/4/2018، ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزەکەی فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە 26/4/2018 گەیشتووەتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەو هێزە فەرەنسییە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە شارۆچکەی رمێلان جێگیر بووە و ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیشی لە منبج، رەققە و چەند ناوچەیەکی دێرەزوور لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان ئەنجام داوە.
هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا زیاتر لە 70 سەرباز و راوێژکاری فەرەنسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
