شبكة لالش الاعلامية

دەربارەی پانزینێ دلنیایی ب وه‌لاتیان دئێته‌ دان

دەربارەی پانزینێ دلنیایی ب وه‌لاتیان دئێته‌ دان

SNN:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، لەبارەی هاوردەكردنی بەنزینی خراپ، دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدات و بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش ئاشكرایدەكات، لە شەش مانگی ئەمساڵدا ٩٠ تەنكەری بەزین و گازیان بەهۆی خراپی كوالێتییەوە، گەڕاندۆتەوە وڵاتی بەرهەمێن، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، لەئەگەری بەدیكردنی هەر بەنزینێكی كوالێتی خراپ، ئاگاداریان بكەنەوە، بۆئەوەی لەرێگای لیژنەكانیانەوە پشكنین بۆ ئەو بەنزینخانە بكەن.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئاماری شەش مانگی ئەمساڵ، ٩٠ تەنكەر بەنزین و گازی خراپمان لە رێگای دەروازەی باشماخەوە گەڕاندۆتەوەو رێگەمان نەداوە بێتە ناو شاری سلێمانییەوە.

وتیشی: لەناو شاری سلێمانی و قەزاو ناحییەكانیشدا، چاودێرییەكی وردو رێكوپێكی بەنزینخانەكان دەكەین و هەندێك لە بەنزینخانەكان كە لە پشكنینەكانماندا دەرنەچوون، بەنوسراو قائیمقامیەتی شوێنەكەمان لێ ئاگادار كردۆتەوە كە ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵ بكەن.

لەبارەی هاتنی بەنزینی كوالێتی خراپیش، محەمەد حەسیب رایگەیاند:” دڵنیایی بە هاوڵاتیانی سلێمانی دەدەین كە چاودێریكردنی بەنزینخانەكان بەردەوامەو بەپێی پشكننیەكانمان، ئۆكتانی بەنزین لە بەنزینخانەكاندا بەرزبۆتەوەو هەر بەنزینخانەیەكیش لە پشكنینەكاندا دەرنەچێت، بەپێی رێنماییەكان سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.

وتیشی: ئەگەر هاوڵاتیان هەر حاڵەتێكیان لەبارەی خراپی بەنزینەوە بەدیكرد، دەتوانن لەرێگای لاپەڕەی فەرمی بەرێوەبەرایەتییەكەمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، یان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، ئاگادارمان بكەنەوەو راستەوخۆ لەرێگای لیژنەكانەوە، پشكنین بۆ ئەو بەنزینخانە دەكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژناما وه‌قایعى كوردستان بڕیارا كاراكرنا كومسیۆنا هه‌لبژارتنێن هه‌رێمێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

سكرتێرێ یو ئێن: شه‌ره‌كى سار ب رێڤه‌یه‌

Lalish Duhok

ليسته‌كا مووچه‌ى هاته‌ هنارتن بۆ به‌غدا وئێكا دى ژى يا دهێته‌ به‌رهه‌ڤكرن

Lalish Duhok