نووترین پیلانا ئه‌ره‌با دژی كوردان و كه‌ركوكێ ئاشكه‌را د‌بت
SNN:
یه‌كێتیی نیشتمانی هۆشداری توند به‌لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی عیراق ده‌دات له‌باره‌ی مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و به‌پرسێكی ئه‌و حزبه‌ش نوێترین پیلانی عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه‌كه ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت”پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌پیلانه‌كه هاوبه‌شه”.
یاسین عزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهSNNی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده تائێستا تیرۆریستانی داعش نه‌بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر دێهاته كوردیه‌كانی سنووری قه‌زای داقوق دروست كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی پیلانێكی عه‌ره‌به سوننه‌كان ئاشكراده‌كات و وتی:”به‌هاوكاری هه‌ندێك له‌عه‌شیره‌ته سوننه‌كان، پیلانێكی گه‌وره‌ی ته‌عریبكردن له‌و سنووره هه‌یه به به‌كارهێنانی چه‌كدارانی داعش، به‌جۆرێك ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای په‌لامارو كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیانه‌وه، كاكه‌ییه‌كان سنووری داقوق دێهاته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن”.
راشیگه‌یاند:ئێستا عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن ساتره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ته‌خت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكرێت هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆ شاری كه‌ركوك و قه‌زای داقوق و دێهاته كورده‌كان دروست ده‌بێت.
به‌وته‌ی یاسین عزه‌دین، سوننه‌كان مه‌به‌ستیانه ته‌عریب ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و له‌ڕووی كارگێڕیشیه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌تیان له‌پشته،”پارێزگار له‌پیلانه‌كه هاوبه‌شه “.
ئاشكراشیكرد، چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌زنجیره چیای حه‌مرین و ناوچه‌كانی مه‌كحول و حه‌وزی عوزێم به‌چڕی ده‌ستپێكردوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
