شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پیرۆزباهيا سەركەفتنا هەلبژارتنێن توركیا دكت

سەرۆك بارزانی پیرۆزباهيا سەركەفتنا هەلبژارتنێن توركیا دكت
باسنيوز:

ئەمڕۆ دووشەممە سه‌رۆك مەسعوود بارزانى پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی توركیای كرد و رایگەیاند خۆشحاڵە بەسەركەوتنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی دیموكراتی و ئاشتیانە.

سەرۆك بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسيويه‌تى “خۆشحاڵم به‌سه‌ركه‌وتنى دوێنێی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییەكانى توركيا به‌شێوه‌يه‌كى ديموكراتى و ئاشتيانه‌، هيوادارم ئه‌نجامەكانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێگەخۆشكەر بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی نوێ بۆ پرسى كورد له‌ توركيا، ئەمەش له‌پێناو هێنانه‌دى سه‌قامگيرى و ئاشتى زياتر له‌ ناوچه‌كه‌دا”.

دوێنێ یەكشەممە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەڕێوەچوو، تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكپارتی دەسەڵاتدار پلەی یەكەمیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەماندا بەدەست هێنا.

هەروەها هەدەپە توانی بۆ جاری دووەم بەربەستی 10٪ی هەڵبژاردنەكان ببڕێ و زیاتر لە 11.7%ی دەنگەكانی توركیای مسۆگەر كرد، هەروەها سەڵاحەدین دەمیرتاش توانی لە زیندانەوە بەڕێژەی 8.4%ی دەنگەكان، پلەی سێیەمی كێبەركێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا بەدەست بێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پڕۆسا به‌لاڤكرنا پارچێن ئەردی ل سەر وەلاتیان دێ کەفتە دسالا داھاتی دا

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا په‌روه‌رده‌یێ رێژه‌یا ده‌رچوونا چه‌ند تاقیكرنێن پۆلا 12 ئاماده‌ی ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok

ئه‌ندامێن كورد يێن لژنا نڤيسينا دستوورى هاتنه‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok