شبكة لالش الاعلامية

پلان بۆ زێده‌كرنا نێزیكی ٨٠٠ مێگاواتێن كارەبێ هاته‌ دانان

پلان بۆ زێده‌كرنا نێزیكی ٨٠٠ مێگاواتێن كارەبێ هاته‌ دانان

ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ پێنج ھەزار مێگاوات زیادی كردووە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوكار بن، كارەبای زیاتر دابین دەكرێت. دەشڵێ، پلان دانراوە نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت.

ساڵانە بە ھۆی ھاتنی وەرزی ھاوینەوە، خواستی ھاووڵاتیان بۆ كارەبا زۆر زیاد دەكات، ئەمەیش وا دەكات كە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا كەم بكات و خەڵكیش گلەیی لە كەمیی كارەبا دەكات، بەڵام بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان، ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بۆ چارەكردنی كێشەی كەمیی كارەبا، پلان دانراوە بۆ زیادكردنی كارەبا و بەپێی پلانەكەیش نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد دەكرێت”.

ئەحمەد گوتیشی: “حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای دانەغازەوە لە ھەوڵی ئەوەدایە كێشەی كەمیی كارەبا چارە بكات و پلانێكیشی داناوە كە لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، لە قۆناغی یەكەمیشدا نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات دەبێت، زیاد دەبێت”.

ئەو هەروەها باسی لەوەش كرد، لەم مانگەدا بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، رۆژانە ١٢ سەعات كارەبا دەدرێت، چونكە خۆمان ٢ هەزار و ٧٠٠ مێگاواتمان ھەیە و خواست بۆ پێنج ھەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوكاریی ئێمە بكەن، كارەبای زیاتر دابین دەكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قۆناغا پشتى منبج رزگاركرنا ئه‌لباب و شكاندنا دوورپێچا سه‌ر عفرینه‌

Lalish Duhok

پێکھاتێن دەشتا نەینەوا سکالايێ ل دژی میلیشیا حەشدا شەعبی تۆمار دکن

Lalish Duhok

14 یان 15ـ هه‌يڤێ ئێکەمین روونشتنا پەرلەمانێ دێ ئێته‌ ئه‌نجام دان  

Lalish Duhok