شبكة لالش الاعلامية

قاوە دژی نەخۆشيێن دلى و شەکرێ يه‌

قاوە دژی نەخۆشيێن دلى و شەکرێ يه‌

رووداو-سلێمانی

قاوە یاریدەی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ دەدات و هاریکاریی چاکبوونەوە لەو زیانانە دەدات کە لە دڵ دەکەون، کەسانی بەتەمنیش دەتوانن رۆژانە چوار کوپ قاوە بخۆنەوە بۆ بەهرەمەندبوون لە سوودەکانی قاوە، توێژینەوەیەکی ئەڵمانی وادەڵێ.

بەپێی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە، سوودەکانی قاوە بەهۆی چەندین پێکهاتەی جیاوازی نێو قاوەکەیە، نەوەک تەنیا کافاین.

توێژەرەکان گوتوویانە پرۆتینی جۆری (P27) کە لە قاوەدا هەیە، هانی نوێکردنەوەی پێکهاتەکانی دڵ دەدات و رێگری لە زیانبەرکەوتنی نوێیشی دەگرێت.

هەروەک ئەو بڕە کافایینەی کە لە چوار کوپ قاوەدا هەیە، پارێزبەندییەکی بەهێزدەدات بە لوولە خوێنبەرەکانی دڵ بەوەی رێگری لە رەقبوونیان دەگرێ و نەرمونیانییان دەپاریزێ، بەو پێیەش کە کەسانی بەساڵاچوو زیاتر لە مەترسییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێندان، وا باشە رۆژانە بڕی چوار کوپ قاوە بخۆنەوە.

هەروەها قاوە کاری وزەماڵە (مایتۆکۆندریا) کان باشتردەکات، کە لە خانەکانی جەستەدا هەن و وزەی پێویستیان بۆ دابیندەکەن.

توێژینەوەیەکی دیکەش دەریخستووە خواردنەوەی قاوە بۆ گورچیلەکان بەسوودە و ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەرێ ڕاستە تیشکێن WiFi دبنە ئەگەرێ پەنجەشێرێ؟

Lalish Duhok

ساخله‌ميا جیهانی: پیسبوونا هەوايى سالانە 600 هەزار زارۆكان دكوژت 

Lalish Duhok

ئه‌ڤ هرچه‌ ل ده‌ڤه‌ره‌كا كوردستانێ هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok