شبكة لالش الاعلامية

وه‌زیرا به‌رگريا ئه‌لمانیا: پێتڤيه‌ هاريكاريا سه‌ربازی پێشكێشی پێشمه‌رگه‌ى بێته‌ كرن

وه‌زیرا به‌رگريا ئه‌لمانیا: پێتڤيه‌ هاريكاريا سه‌ربازی پێشكێشی پێشمه‌رگه‌ى بێته‌ كرن
K24 – هه‌ولێر:

ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند: “پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌كانی دیكه‌ هه‌موو چه‌كێكیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش بننه‌وه‌و كۆتاییان پێبهێنن”.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16/9/2018 گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانیان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “پێشكه‌وتنی به‌رچاو له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتووه‌و هه‌رگیز ئه‌فسانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشكاندنی داعش له‌بیر ناكه‌ین”.

ئۆرسولا گووتیشی، پێویسته‌ هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت. چونكه‌ ھێشتا ئایدۆلۆژیای داعش هه‌ر ماوه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: “ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان گرنگ و داواكاین هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خەسرەو گۆران:دڤێت پشتى مووسل ل سەر سنوورێ ناڤبه‌را عێراق و کوردستانێ دا رێک بکەڤین

Lalish Duhok

عەبادی:دەوله‌تا ب ناڤێ داعش ب داوى هات

Lalish Duhok

ئيرۆ 34مین ساڵیادا قوربانیێن کیمابارانكرنا باژێرێ هەڵەبچەیە

Lalish Duhok