شبكة لالش الاعلامية

سه‌قاناسيا ھەرێمێ ئاگه‌هداريه‌كێ به‌لاڤ دكت  

سه‌قاناسيا ھەرێمێ ئاگه‌هداريه‌كێ به‌لاڤ دكت  

باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی بەفربارین بۆ سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “ژیانی خۆت و خانەوادەکەت مەخە مەترسییەوە، لەکاتی بەفرباریندا بەھیچ شێوەیەک گەشت و دەرچوون ئەنجام مەدە، بە تایبەت بۆ ناوچە شاخاوییەکان”.

ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان باریوە، ھەروەھا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دھۆکیش بەفر دەبارێت، ئەگەریشی ھەیە لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکووک بەفرێکی کەم ببارێت.

ھەر بەھۆی ھاتنی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەوە، دوێنێ چوارشەممە 16/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگاداری و چەند ڕێنماییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کرا، کە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنتاگۆن: ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ ل مه‌ها بهێت دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok

فوئاد مەعسووم: 2017 سالا سه‌ركه‌فتنا مه‌زنا گه‌لێ مه‌ بوو بسه‌ر تیرۆرێ دا

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی: نابیت گرۆپێن چه‌كدار ژ ده‌رڤه‌ی سازیێن فه‌رمی رۆل د ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ دا هه‌بیت

Lalish Duhok