شبكة لالش الاعلامية

كچه‌كا ئێزدى هاته‌ رزگاركرن

كچه‌كا ئێزدى هاته‌ رزگاركرن

وشه‌:

بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە سووریا توانیوویانە كچێكی تەمەن 18 ساڵ لەژێر دەستی داعش ڕزگار بكەن و بیگەڕێننەوە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی كانوونی دووەم، حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی هێنانەوە و ڕزگاركردنی كچانی ئێزیدی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، بە هەوڵێكی زۆر توانیمان كچێكی تری ئێزیدی ڕزگار بكەین و بیگەڕێنینەوە هەرێمی كوردستان.

بەرپرسی نووسینگەی هێناوەی كچانی ئێزیدی گوتی، ئەو كچە تەمەنی 18 ساڵە و لە سووریا بووە چەكدارانی داعش ڕفاندوویانە دوای هێرشەكەی ساڵی 2014 بۆ سەر شارۆكەی شنگال و دەوروبەری.

قائیدی ئاشكرای كرد، وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە هەوڵەكانمان تا چارەنووسی سەرجەم ئەو كەسانە بزانین و بیانگەڕێنینەوە بۆ شوێنی خۆیان كە چەكدارانی داعش پەلاماریان داون و كڕین و فڕۆشتنیان پێوە كردوون، هەروەها كچكێی تریش لەگەڵ ئەو كچە ئازاد كراوە.

بەپێی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئێزییدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف، تا ئێستە نزیكەی سێ‌ هەزار هاووڵاتیی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە و بەدواداچوون بۆیان بەردەوامە.

چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی ئێزیدی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریشیان تا ئێستە ئاوارەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێكهاتێن ناوچەداریا باشیكێ‌ داخوازیەكێ‌ ئاراستەی سەرۆكێ‌ هەرێما كوردستانێ‌ دكن

Lalish Duhok

شاندەکێ بنگەهێ لالش سەرەدانا ئۆلدارێ ئێزدیان یێ ناڤدار “فه‌قير خدر به‌ره‌كات کسو”کر

Lalish Duhok

جەژنا چلێ زڤستانێ يا كوردێن ئێزدی وەك جاران ب رێڤه‌ ناچت

Lalish Duhok