شبكة لالش الاعلامية

رەگەزناما ھەرێما کوردستانێ رۆنکرنه‌يه‌كێ به‌لاڤ دكت 

رەگەزناما ھەرێما کوردستانێ رۆنکرنه‌يه‌كێ به‌لاڤ دكت 
باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی نەمان و داخستنی فەرمانگەکانی باری شارستانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “لە بەرواری 17/1/2019دا و لە دوای پرێس کۆنفرانسی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان کە ئاماژە دراوە بە نەمان و داخستنی فەرمانگەکانی باری شارستانی، مەبەست لە داخستن و نەمانی فەرمانگەکانی ناوبراو بە پێی ئەو پلان و پرۆژەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی بەغدا باس کراوە و گۆڕینی ناوی فەرمانگەکانی باری شارستانییە بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی”.

ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی بەوەش کردووە: “ئەو فەرمانگانەی کە تا ئێستا نەکراوە بە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، دەبێت لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بکرێت بە کارتی نیشتمانی، ئەمەش ئێستا پێویستی بە بودجەی تایبەت ھەیە، بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانگەکان بکرێن بە کارتی نیشتمانی”.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئێستا کار بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی دەکرێت، تا سەرجەم فەرمانگەکانی باری شارستانی دەبێت بە کارتی نیشتمانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا ده‌ست بسه‌ر ملیۆنان به‌لگێن داعش دا گرت

Lalish Duhok

باران بارین دێ ده‌ستپێكه‌ت و هۆشداری ژ دروستبوونا له‌هیان هاتیه‌ دان

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى:30 هه‌زار بیانی ل رێزێن داعشێ دا شه‌رى دكن

Lalish Duhok