شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ كۆڕبەندێ بەحرولعلوم کر

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ كۆڕبەندێ بەحرولعلوم کر

باسنيوز:

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی٤ی٢٠٢١، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كۆڕبەندی بەحرولعلووم بە سەرۆكایەتیی دكتۆر ئیبراهیم بەحرولعلوم كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان سەرۆك بارزانی و كەسایەتیی گەوەری عێراقی خوالێخۆشبوو محەممەد بەحرولعلوم، پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی بۆ پەرەپێدانی كولتووری پێكەوەژیان و دیالۆگی نێوان پێكهاتەكانی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان هەبوو و داواشیان كرد كە سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی مێژوویی و مەرجەعی سیاسی ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكاندا ببینێت.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرا و لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق جەخت لەسەر ڕێگەچارەی دیالۆگی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ پارتی‌ 100 كاندید هه‌نه‌ 

Lalish Duhok

کەریم شنگالی: پێشبینییا سەرهلدانا گرۆپێن مینا داعشێ دکەین

Lalish Duhok

ئێكه‌تیا ئورۆپا: په‌یوه‌ندیێن هه‌ولێر و به‌غدا بۆ مه‌ دگرنگن

Lalish Duhok