شبكة لالش الاعلامية

“حکوومەتا هه‌رێمێ دێ بەره‌نگاری دیاردا هشکەساليێ بت “

“حکوومەتا هه‌رێمێ دێ بەره‌نگاری دیاردا هشکەساليێ بت “

هەولێر-KDP.info-

کەمیی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ نیشانەکانی وشکەساڵیی بەدەر خستووە و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش خەریکی ئامادەکردنی پلانن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری گشتیی ئاویش دەڵێت، وشکەساڵی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی ھەیە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بەھۆی کەمیی ڕێژەی بارانبارینەوە ئەمساڵ ھەرێمی کوردستان بەرەو وشکەساڵی دەچێت کە وشکەساڵی و کەمیی بارانبارین ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئاو ھەیە، لەبەر ئەوەش، پێشبینیی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی دەکەین لە ھەرێمی کوردستان، چونکە ھەر لە ئێستاوە ئاستی عەمبارکراوی ھەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.”

ئاری ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە لەبارەی پرسی وشکەساڵی و لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتیی حکوومەتیش کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بۆ وشکەساڵی بگرینە بەر و لە کاتی ھەبوونی ھەر ڕووداوێک بەھۆی وشکەساڵییەوە ھەوڵ بدەین زیانەکان کەم بکەینەوە.”

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ماوەیەکە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەکات و پێشتر ئەنجومەنی وەزارەت تایبەت بە وشکەساڵی کۆ بووەتەوە و ژمارەیەک پێشنیاری داوەتە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، چونکە ئەگەر نەڵێم وشکەساڵی سەداسەدیش، بەڵام لە زۆرێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وشکەساڵی ڕووی داوە و ئەم دیاردەیە چەندین ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڕێڤه‌به‌رێ تۆمارا (هەژمارى من): ڕۆژانە نێزیکی 10 هەزار فەرمانبەران تۆمار دکەین

Lalish Duhok

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل باليۆزێ نوويێ ئەلمانیا ل عێراقێ کر

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: داخواز ل وەزیرا دەرڤه‌يا سويد کر ب هانا کۆچبەران بچن

Lalish Duhok