شبكة لالش الاعلامية

دژە تیرۆرا کوردستانێ دەسته‌سه‌رنا تاوانباره‌كى راگەهاند

دژە تیرۆرا کوردستانێ دەسته‌سه‌رنا تاوانباره‌كى راگەهاند

باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بۆ مەرامی تایبەت بەکارهێناوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان کە کۆپپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (ڕێوان ئەکرەم ئەحمەد)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی”.

هەروەها دژەتیرۆری کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، “دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزەش هەردەم چاوکراوەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجومەنێ وەزیرێن هەرێما کوردستانێ: بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ مووچەخۆرێن  هه‌رێمێ زێده‌کر

Lalish Duhok

“مالیکی ئامادەیە سەرپەرشتيا گفتوگۆيا ناڤبه‌را بەغدا و هەولێرێ دا بکت”

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

Lalish Duhok