شبكة لالش الاعلامية

لێبۆرينا نێڤ دەولەتی داخوازا راگرتنا بڕیارا سێدارەدانا كورده‌كى دكت

لێبۆرينا نێڤ دەولەتی داخوازا راگرتنا بڕیارا سێدارەدانا كورده‌كى دكت

وشه‌:
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا داوا لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات، جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی، كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان رابگرن.

رێكخراوەكە باسی لەوە كردووە رامین كە تەمەنی ٢٢ ساڵە بۆ ژووری تاكەكەسی گواستراوەتەوە و بڕیارە رۆژی پێنجشەم بە تۆمەتی “راپەڕینی چەكداری” دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێدارە بدرێت، ئەمە لە كاتێكدایە ئەو لە دادگایەكی نادادپەروەرانەدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە و دادگا هیچ گرنگییەكی بە سكاڵای رامین حوسێن پەناهی لەبارەی ئەشكەنجەدانی ئەو لە گرتووخانە نەكردووە.

فیلیپ لۆتێر بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتوویەتی، دۆسیەی رامین حوسێن پەناهی هەر لە سەرەتاوە تا كۆتا، نموونەیەكی ئاشكرای رووخانی دادپەورەرییە. ئاخر ئەو كاتێك لە دادگا ئامادە بوو شوێنەواری ئەشكەنجە بە لەشیەوە دیار بوو و لە ماوەی یەك سەعاتیشدا بە لەسێدارەدان سزا درا.

جگەلەمە رامین لەو ماوەیەی لە گرتووخانەدا بووە هیچ پارێزەرێكی نەبووە و ناچار كراوە بە زۆر و لە پێش كامێرادا ددان بە تاوانەكەیدا بنێت، رامین سەرەتا ئامادە نەبووە هیچ شتێك بڵێت، بەڵام ئەویان خستووەتە ژووری تاكەكەسی و دواتر بە خراپی سزایان داوە و بە زۆر وایان لێی كردووە ددان بە تاوانەكەیدا بنێت.

سەرچاوە/رادیۆ فەردا

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌غدا دراڤێ پشكا ئاهێن خوارنێ يێن هيڤانه‌ يێن كوردستانێ ناده‌ت

Lalish Duhok

بارھەلگرێن ھاریکاریێن مرۆڤی گەھشتنە عەفرینێ ٢٨

Lalish Duhok

سیناتی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسايا هاريكاریكرنا پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ند كر

Lalish Duhok