شبكة لالش الاعلامية

دراڤه‌كى كانزایی به‌هايێ وى ملیۆنه‌ها دۆلارن

دراڤه‌كى كانزایی به‌هايێ وى ملیۆنه‌ها دۆلارن

وشه‌:

شارەزایەكی بواری دراوەكانی ئەمەریكا توانی دراوێكی كانزایی ناوازە بدۆزێتەوە، كە لە ساڵی 1854 لە شاری سان فرانسیسكۆ دەركراوە، ئێستەیش نرخی ئەو دراوە كانزایییە گەیشتووەتە ملیۆنان دۆلار.

ئەو دراوە كانزایییە نرخەكە ڕاستەقینەكەی تەنیا پێنج دۆلاری ئەمەریكییە و بەگوێرەی گۆڤاری سانفرانسیسكۆ چرۆنیكەل، تەنیا 268 نوسخەی ئەو دراوە كانزایییە لە زێڕ دروست كراوە و شارەزایانی بواری دراو لە ئەمەریكا دووپات لەوە دەكەنەوە، دۆزینەوەی ئەو دراوە كانزایییە شتێكی ناوازە و دەگمەنە، تا ئێستە لە كۆی 268 دانەی چاپكراو، تەنیا چوار دانەی لێ دۆزرابووەوە، ئەمەی ئێستەیش دۆزراوەتەوە پێنجەم دانەیە، زۆر باش و بێ تێكچوونە و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆی ڕاكێشاوە.

بۆ یەكەمجار ئەو دراوە كانزایییە لە 1954 یەكەم دانەی لە پەیمانگەی سمیسونیان لە واشنتن دۆزرایەوە و دووەم دانەی لە ناوچەیەكی ئەفسانەیی زانكۆی دیڤید بوگی و سێیەمیشیان خاوەنداریەتیی بۆ خێزانی ویلیس دوبونت دەگەڕایەوە كە یەكێك بوون لە خێزانە هەرە دەوڵەمەندەكانی ئەمەریكا و دواتر لێیان دزرا و تا ئێستەیش نازانن چی بەسەر هاتووە، دواتر چوارەم دانە لە ناوچەی ئینگلتەرانی نوێ لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆزراوەتەوە، ئەمەیش لە سانفرانسیكۆ پێنجەم دانەیەتی كە لەلایەن شارەزایەكی دراوەوە هاتووەتە دۆزینەوە، نرخەكەی دەگاتە ملیۆنان دۆلاری ئەمەریكی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی پرچا هنده‌ك کەسان  زوو سپی دبت؟

Lalish Duhok

شنێشل : ره‌وشا بیزاریێ ژ دۆراندنا به‌رامبه‌ر چاپانێ ده‌ربازبوویه‌

Lalish Duhok

مۆنالیزا بچووکا مووسلێ د تۆرێن جڤاکی دا بەربەلاڤ بوویە

Lalish Duhok