شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل پاتریارێ كەنیسا كلدانى ل عێراقێ و جیهانێ كر

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل پاتریارێ كەنیسا كلدانى ل عێراقێ و جیهانێ كر

باسنيوز:

سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-7-2021 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كردووە.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و کاردینال لویس ساکۆ گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و ئالنگارییە ئەمنی و سیاسیییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق، كرد.

هەر لە كۆبوونەوەکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان و قووڵتركردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، کردووە.

گەڕانەوەی مەسیحییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ ئۆزبەكستانێ وه‌غه‌را داویێ كر

Lalish Duhok

دادگه‌ها فيدرالى سكالايه‌ك د به‌رژه‌وه‌نديا هه‌رێما كوردستانێ دا ئێكلا كر

Lalish Duhok

ئوردن ئاسانکاريێن ڤیزايێ بۆ نەخۆشێن عێراقێ دکت

Lalish Duhok