وەزارەتا ئاڤەدانكرنێ:حكوومەتا هەرێما كوردستانێ لسەر پرۆژێ هێلا شەمەندەفەێ زۆر جدییە
باسنيوز:
بەرپرسێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە باسی هەنگاوی كرداری پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئاشكرا دەكات “ھێڵەکە پێشنیاز کراوە بەشی یەکەمی 620 کیلۆمەتر بێت و بەشەکانی تریشی كە 295 کیلۆمەتر دەبێت”.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەست پێكردووە، دوێنێ 14ی تەمووز لە ئەڵمانیا لە گەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی كۆبوونەوەیەكی سهركهوتوومان كرد، ھەوڵ دەدرێت ھەماھەنگیی زیاتر ھەبێت لەداھاتوودا، ھەماھەنگی تەنیا بۆ دیزایین نییە، بەڵکوو رەنگە بۆ بواری ڕاوێژکاریش بێت”.
ئەوەشی خستە ڕوو: كۆمپانیاكە بانگهێشت كراون بۆ هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوولامان واژۆ بکرێ.
ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: “لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆی زۆر لهسهر دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان كرا، باسی سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکە و چۆنێتیی جێبەجێکردنی كرا، بە تایبەت دوای تەواوکردنی کەڵکی ئابووریی پڕۆژەکە، دەست دەکرێت بە قۆناغی دیزایینکردنی پڕۆژەکە و دیاریكردنی لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە و دابینکردنی بودجەکەی دیاری دەكرێت”.
ئەو باسی لە بەشەكانی پڕۆژەكە كرد و گوتی: “ھێڵەکە پێشنیاز کراوە بەشی یەکەمی 620 کیلۆمەتر بێت و بەشەکانی تریشی كە دووقۆناغی ترە 295 کیلۆمەتر دەبێت”.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە جەختی كردەوە حكوومەت زۆر جددیە لەسەر پڕۆژەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەر، گوتیشی: “خەرجیی پڕۆژەكە ئەگەرچی جارێ روون نییە، بەڵام بە ملیار دۆلارە و دەبێت وەبەرهێنەر تیایدا بەشدار بن، لەسەر بودجەی حكوومەت نابێت، بەڵام حكوومەت هەموو كارئاسانییەك بۆ پڕۆژەكە دەكات”.
پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رای گەیاندبوو ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمدا و بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەو ئاڕاستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە واری جێبەجێکردنەوە، لەو ڕووەوە هەنگاوی گرنگ نراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
