شبكة لالش الاعلامية

پله‌يێن گەرمێ ل كوردستانێ دێ داكه‌ڤن  

پله‌يێن گەرمێ ل كوردستانێ دێ داكه‌ڤن  

وشه‌:

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەماش روو لە دابەزین دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 دەبێت، بەڵام سبەی چوارشەم هەر 42 پلەی سیلیزی و لە رۆژانی كۆتایی هەفتەش بۆ خوارووی 40 دادەبەزن.

هاوكات لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 43 دەبێ، بەڵام بۆ سبەی چوارشەم پلەیەك و بۆ رۆژانی تر زیاتر دادەبەزێت. لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 42 و لە 24 سەعاتی داهاتوودا پلەیەكی تر دادەبەزێت.

لە پارێزگای هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 43 و بۆ سبەی سێشەم 42 پلە و لە رۆژانی داهاتوودا كەشەكە زیاتر خۆش دەبێت.

لە كۆتایی هەفتەوە گەرما ئەو هێزەی جارانی نامێنێت.

كەركووك كە گەرمترین پارێزگای كوردستانە، پلەی گەرما لەمڕۆدا دەگاتە 45 و لەوێش پلەیەك دادەبەزێت و لە كۆتایی هەفتەوە گەرما ئەو هێزەی جارانی نامێنێت.

پێویستە بگوترێ مانگەكانی تەمووز و ئاب لە هەرێمی كوردستان گەرمترین مانگەكانی ساڵن، لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلوول، پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی دووریشمێ خوە یێ ھەلبژارتنان بەلاڤ کر

Lalish Duhok

سەرۆك وەزیرێن توركیا: سه‌رده‌مه‌كێ نوو بۆ برایه‌تيا كورد و تورك دێ ده‌ست پێ كت

Lalish Duhok

كه‌ريم سلێمان:به‌رهه‌ڤی بۆ وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران دەستپێکرییە

Lalish Duhok