شبكة لالش الاعلامية

شيره‌تكارێ ئاسایيشا نەتەوەیيا عێراقێ به‌حسێ رێككەفتننا شنگالێ دكت

شيره‌تكارێ ئاسایيشا نەتەوەیيا عێراقێ به‌حسێ رێككەفتننا شنگالێ دكت

باسنيوز:

ئەمڕۆ دووشەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق باسی ڕێككەوتننامەی شنگالی نێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، كە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و بە ڕێككەوتننامەیەكی دادوەرانەی وەسف كرد.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە وتەیەكدا كە لە میانی “دیداری رافیدەین بۆ وتوێژ” پێشكەشی كرد، ئاماژەی بەوەدا كە ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی شنگال دادوەرانەیە و كەسیش ناتوانێت لەمبارەیەوە ڕێككەوتنێك بێنێتە ئاراوە كە هەموو لایەك بە ڕێژەی 100% پێی رازی بن.

گوتیشی ئەگەرچی هەموو لایەك بە ڕێژەی 100% لە ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی شنگال رازی نین، بەڵام ڕێككەوتننامەیەكی دادوەرانەیە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە ڕۆژی 9ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگالیان ئیمزا كردووە، دەبوایە بەپێی ئەم ڕێككەوتنە دانیشتووانی شنگال بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و چەكدارانی سەر بە پەكەكەش لە شنگال بچنە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا چەكدارانی پەكەكە بە هاوكاریی حەشدی شەعبی ڕێگرن لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیرۆ جەنازەیێ نڤیسکار خێری شنگالی دێ گەهت

Lalish Duhok

ب هه‌لكه‌فتا 18ی شوباتێ شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا رێكخراوێن قوتابی و لاوێن لقا هڤده‌ كر.

Lalish Duhok

ئێزدی دێ‌ رێ‌ ورەسمێن جەژنا رۆژیێن ئێزی گێرن

Lalish Duhok